پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، توانیان دەستبەسەر چوار کۆگای کتێبی پڕۆگرامەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەدا بگرن، کە بە نایاسایی لەو وەزارەتەوە هێندراوەتە دەرەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،15ی ئاب فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، لە بازاڕی “شەعب”ی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدادا دەستیان بەسەر چوار کۆگەدا گرت کە کتێبی دزراوی وەزارەتی پەروەردەیان تێدا حەشاردرابوو.
ڕوونیشیکردەوە وەک بەشێک لەو پلانە ئەمنیانەی کە بۆ پاڵپشتیکردنی پلانی ئەمنی و چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوونی هەموو جۆرە باندێکی تاوانکاری داڕێژراون هێزەكانمان توانیویانە ئەم كارە ئەنجام بدەن و کتێبەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراونەتەوە.