لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئەمریکا هەوڵدەدات هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەجیا لەحکومەتی فیدراڵی عێراق پڕچەک بکات.
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا سەرەتای ئەم مانگە تۆپخانەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابینکردوە، بەشێوەیەک لە6ی ئابدا پێشمەرگە تۆپی هاوەرتزی 105 ملمی ئەمریکی وەرگرتوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی 36 تۆپخانەی ئێم 119 بۆ تەیارکردنی دوو کەتیبەی تۆپخانەی هێزەکانی پێشمەرگە لەساڵی 2017وە، هەروەها سوپای ئەمریکاش ئۆتۆمبێلی سەربازیی بۆ پێشمەرگە گواستوەتەوە کە بریتین لەهامڤیو بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلی دژە مین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمو بابەکر زێباری سەرۆکی ئەرکانی پێشوی سوپای عێراق، بانگەشەی ئەوەیانکردوە، کە حکومەتی عێراق ڕێگریی لەهاوپەیمانان دەکات لەدابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ پێشمەرگە، ڕاشیگەیاندوە، هاوپەیمانی ویستیویەت هەندێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بهێنێت، بەڵام بەغدا ئاستەنگی بۆ ئەوکارە دروستکرد.
زێباری ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە هاوپەیمانییەکە هەوڵبدات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی چاودێرییو تەقەمەنیی بچوکی بێسەرنشین بۆ پێشمەرگە دابین بکات، وەک ئەو تیغە کارەباییانەی لەئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن، بۆ قەرەبوکردنەوەی لاوازیی هێزی ئاسمانیی.