هێڵەکانی ئنتەرنێت بۆماوەی چەند کاتژمێرێک لەهەرێم ڕادەگیرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی دەستپێکردنی خولی دوەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12 لەڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوەوە لەڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا بۆماوەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

دیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ڕاگەیاند، وەزارەتی پەروەردە بەنوسراوی فەرمی داوای لەوەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندن کردوە لەڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلی 12دا هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕابگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕۆژی 17ى مانگەوە تاوەکو ڕۆژی دوى مانگی داهاتوو بەهۆی دەستپێکردنی خولی دوەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12وە لەو ڕۆژانە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت لەکاتژمێر شه‌شى سەرلەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر هه‌شت هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

هەموو ساڵێک لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، لەعێراق‌و هەرێم بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن لەپێناو ڕێگریکردن لەئەنجامدانی گزیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا