پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید داوای پاراستنی تایبەتمەندیی کەرکوك دەکات وەك عێراقێکی بچوککراوە و نمونەی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-8-2024 لە دیدارێکدا کە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار پیرۆزبایی لە محەمەد ئیبراهیم حافز کرد بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی کەرکوك و هیوای خواست ئەنجومەنەکە لە ئاست چاوەڕوانییە باشەکان و متمانەی رۆڵەکانی پارێزگاکەدا بێت.
هاوکات جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان ئەنجومەن و ئیدارەی پارێزگاکە کردەوە لەپێناو باشتر دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکە و بەدەنگەوەچونی خواستەکانی رۆڵەکانی بە هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکانییەوە.
لای خۆیەوە بمحەمەد ئیبراهیم حافز بەدواداچونی سەرۆك کۆماری بۆ پارێزگای کەرکوک بەرزنرخاند و جەختیکردەوە، ئەنجومەنەکەیان بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە هەوڵ دەدات بۆ زیاتر چەسپاندنی سەقامگیریی کەرکوك، هەروەها رۆڵی چاودێریی خۆی دەبینێت تا کاریگەریی ئیجابی لە سەرجەم بوارەکاندا هەبێت.