پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رێگای کەلار-دەربەندیخان لە سەیرانگای قولەبەرزەوە دەبێت بە یەک ئاراستە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-08-2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران کردەوە، لە ئێستادا رێگای کەلار-دەربەندیخان لە سەیرانگای قولەبەرزەوە بووە بە یەک ئاراستە.
روونیشیکردەوە، سایدی رۆشتن بە ئاراستەی سلێمانی تاکو ناحیەی باوەنوور داخراوە و هاتووچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی هاتن بۆ کەلار و بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداربن و ”تاکو بەدووربن لە رووداوی نەخوازراو”.