نزیکەی 9 ملیار دینار بۆ زیندانیانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 9 ملیار دینار بۆ زیاتر لە 19 هەزار زیندانیا سیاسی.

بەگوێرەی نوسراوێک کە لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شەهیدان، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، تێیدا رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی 8 ملیار و 820 ملیۆن دینار وەک مینحە بۆ 19 هەزار و 592 زیندانیی سیاسیی نیشاندراوە.

لە نوسراوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە لەوەی ئەو زیندانە سیاسییانە هەموو کاروبار و رێکارە یاساییەکانیان تەواوکردووە.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ماوەی  11 ساڵە هیچ بودجەیەک بۆ زیندانیانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان خەرجنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا