شاندێکی باڵای عێراق بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک گەیشتە تورکیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوە گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیە و، بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا کۆببنەوە.

ئێوارەی چوارشەممە، 14ی ئابی 2024، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق گەیشتە ئەنقەرە.

فوئاد حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس باسی ئەجێندای سەردانەکەی کردووە و نووسیویەتی: “تاوتوێی ژمارەیەک پرسی گرنگی هاوبەش دەکەین، لەسەروویانەوە لایەنی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جگە لە بەهێزکردنی هەمانگیی بەو جۆرەی کە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتماندا بێت.”

شاندەکە بەشی زۆری ئەندامانی بەرپرسانی ئەمنیین، بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئاست بەرزی تورکیا کۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا