پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە کیشوەری ئەفریقا، بۆ دووەم جار لەماوەی دوو ساڵدا باری نائاسایی نێودەوڵەتی رادەگەیەنرێت.
تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بە گشتی و لە وڵاتی کۆنگۆ بە تایبەتی بە شێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش لە زیادبووندایە و ئەوەشی مەترسییەکەی زیاتر کردووە ئەوەیە کە ئەو ڤایرۆسەوە بەھۆی بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوونەوە بڵاودەبێتەوە.
وتیشی، ھەردوو لیژنەی پسپۆڕان و فریاگوزاری بە پەلە کۆبوونەتەوە و بە وردی ھەڵسەنگاندنیان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون کردووە و ئەنجامەکەشی بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی نێودەوڵەتییە.