پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای دەست بەکاربوونی ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک قەپانەکانی دەرەوەی کەرکوک ڕادەگیرێن و مۆڵەتی کۆمپانیاکەش هەڵوەشایەوە.
لەنوسراوێکدا دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک ڕایگەیاندووە، قەپانەکانی کێش لەرێگاکانی دەرەوەی کەرکوك لادەبرێن و مۆڵەتی کۆمپانیاکە هەڵوەشایەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، قەپانەکان بۆ تێپەڕبوونی هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 20 هەزار دینارییان وەردەگرت و ساڵێکە هەوڵ دەدرێت ڕابگیرێت، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی جێبەجێکرا.