پارێزگاری کەرکووک راکان جبووری خانەنشین کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک واژۆی لەسەر نوسراوێک بۆ خانەنشینکردنی راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە وەکالەت کرد.

بەگوێرەی نوسراوێک کە بە ژمارە 19685 کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14-08-2024 بڵاوکراوەتەوە و واژۆی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووکی پێوەیە، ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار، وەزیران و پەرلەمانی عێراق کراوە و ئاماژە بەوەکراوە بەگوێرەی ماددەی 10 لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014، راکان سەعید عەلی رەزوان، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە وەکالەت لە دایکبووی 1-07-1964ە و تەمەنی یاسایی خانەنشینی تێپەڕاندووە و خانەنشین بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا