ئەحمەد حاجی رەشید: حکومەتی هەرێم هەموو مانگێک لیستێکی جیاوازی مووچە دەداتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە گرفتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی کەرتی سەربازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر مانگە و لیستێکی مووچە بە جیاوازی رادەستی بەغدا دەکات و وەزیری دارایش بەگوێرەی یاسای بودجە دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی هەیە و ئەوەش کێشەی بۆ ناردنی تەمویلەکانیان درووستکردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا ئاشکرایکرد، بڕیاری خەرجکردنی مووچە لای وەزیری داراییە و پاش راوێژکردن لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەکە دەدات. وەزیری دارایی سەربەست نییە لەوەی چۆن و کەی مووچە دەدات، بەڵکو دەبێت کۆمەڵێک پرەنسیپ هەن جێبەجێبکرێن ئەو کات دەسەڵاتی خەرجکردنی هەیە.

پەرلەمانتارەکەی عێراق رایگەیاند، یەکێک لەو پرەنسیپانە ئەوەیە کە وەزیری دارایی لەسەر بنەمای لیستی مووچە و لەسەر ئەو پێوەرانەی لە یاسای بوودجە هەیە پارە سەرف دەکات. لیستی مووچە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەوانە دەکرێت هەموو مانگێک جیاوازە لە مانگی پێشوو، لیستەکان لە ژمارە و لە ناودا جیاوازییان هەیە. ئەو دەڵێت “هەندێک کەس هەیە دوو مووچەیان لە هەرێم و بەغدا هەبووە، هەرێم ئەو ناوانەی سڕیوەتەوە و ناوی دیکەی خستووەتە شوێنیان”.

بابەتی مووچە لە یاسای بوودجە هاتووە کە هەموو کەسێک بە تایبەتمەندی خۆی مووچەی پێدەدرێت، ناکرێت لە چوارچێوەی بودجەدا و تەنانەت یاسای پلە بەرزکردنەوەش ئەگەر لەناو یاساکەدا نەبێت هیچ کەس دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکەی نییە.

حکومەتی هەرێم دەیەوێت بڵێت راستە ناتوانم مووچەتان بدەمێ بەڵام دەتوانم گرفتان بۆ درووستبکەم لە وەرگرتنی

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، وەزیری دارایی ئازاد نییە لە خەرجکردنی پارە ئەگەر بێت و هەموو مانگێک لیستێکی جیاوازی رادەست بکرێت. بۆیە هەرێم جاران مووچەی لەبەردەستابووبێت ئێستا گرفتی لەبەردەستا ماوە و هەموو مانگێک دەیەوێت گرفت درووستبکات بۆ فەرمانبەران تاکو بڵێت راستە ناتوانم مووچەتان بدەمێ بەڵام دەتوانم گرفتان بۆ درووستبکەم لە پێدانی مووچەکانتان. ئێستاش کە هەڵبژاردن لەپێشە حکومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو پەیامە بدات بە فەرمانبەر کە ئەو [حکومەت] فەرمانڕەوای رەهایە و هەموو گرفتەکان لای ئەوەوەیە”.

ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت لە ساڵێ 2014ەوە گرفتی مووچە %99ـی خەتای هەرێمە و ئەگەر %1ـی خەتای حکومەتی فیدراڵ بێت

حکومەتی هەرێم لە لیستی مووچەدا ناوی وای ناردووە کە ئیزبارەی نییە

لە هەرێمی کوردستان هەموو فەرمانبەرێک ئیزبارە (فایل)ی تایبەت بە خۆی هەیە کە تێیدا موباشەرە، دامەزراندن، پلە بەرزکردنەوە، سوپاسنامە و سەرزەنشتکردن و ئاگادارکردنەوە و فەسڵ و غیابی تێدایە. حکومەتی هەرێمیش لە لیستی مووچەدا ناوی ناردووە کە ئیزبارەی نییە، حکومەتیش سبەی داوای ئیزبارە و مێژووی موباشەرەی لێدەکەن، ئەگەر ئێستاش نەبێت لەکاتی خانەنشین بوونیدا حکومەتی فیدراڵی داوای ئەو فایلانەی لێدەکەن. بۆ ژمارەیەک وەزارەت کە فەرمانبەری شارستانین ئەو داتابەیسە هەیە بەڵام هەندێک شوێنی هەیە ئەوانەی نییە.

بوونی پلەداری نایاسایی لە لیستی مووچە، مافی هێزە ئەمنییە راستەقینەکانیشی خواردووە

ئەحمەدی حاجی رەشیدی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، جیاوازیی لە ناو، لیست، پلەبەرزکردنەوە و پلە و دەزگای خزمەتکردن لەناو لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان هەیە. ئەو دەڵێت، ستانداردێکی نێودەوڵەتی هەیە کە دەبێت %1ـی کۆی دانیشتووان لە کەرتی سەربازیی هەر وڵاتێکدا کاربکەن، بەڵام لە هەرێم کار بەو ستانداردە ناکرێت. بەو ژمارەیە بێت دەبێت هەرێم 60 هەزار هێزی چەکداری هەبێت بەڵام نزیکەی 300-400 هەزار ئەندامی سەربازی هەیە بە خانەنشینەکانییەوە. لەکاتی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی هیزە ئەمنییەکان گرفت لە بوونی چەندین پلەدار هەبووە، لەکاتێکدا پلەوەرگرتن دەبێت دەرچووی کۆلێژ بێت بە کۆمەڵێک پێوەری سەربازییدا رۆشتبێت. ئەوانەش گرفتی بۆ لیستی مووچەی سەربازییە راستەقینەکان درووستکردووە و هەموو مانگێک گرفت بۆ مووچەکانیان درووست دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا