پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بارەگایەکی حەشدی هۆزەکان کە عەرەبی سوننەن، لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا.
شێخ عەبدوڵڵا جغێفی، راوێژکاری فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ کاروباری ئەنبار رایگەیاند: “ئەمشەو بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بارەگای شێخ مەندول سەتم جغێفی لە ناوچەی جبات.”
جبات دەکەوێتە رۆژئاوای شارۆچکەی راوە لە بیابانی ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق.
شێخ عەبدوڵڵا جغێفی وتی، درۆنەکە نارنجۆکی هەڵگرتبوو و لەناو پەرژینی بارەگاکەدا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو هێرشە، بە وتەی راوێژکارەکەی فالح فەییاز، “سەرچاوەکەی نادیارە؛ نازانین داعش بووە یان هێز و وڵاتی دیکە.”