پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، هێزەکانی هاوپەیماناندا، توانرا کەسێک بەتۆمەتی تیرۆر لە سنوری قەزای داقوق دەستگیربکرێت.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر “ئەو تیرۆریستەی دەستگیرکراوە، لەدایکبووی ساڵی 1989، پێشتر لەناو داعشدا کاریکردووە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش ڕووخانی دوا پێگەی ڕێکخراوەکە، لە عێراق بەرەو پارێزگای کەرکوک هەڵهاتووە و لە قەزای داقوق نیشتەجێبووە و کاری شوانیی و جوتیاریی کردووە.
باس لەوەشکراوە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، بە ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگاکانی عێراق داواکرابوو، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.