سووننەکان لەسەر بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەگەنە ڕێککەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەش پارتی سیاسیی سوننی لەسەر دانانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیار وایە پێشکەشی فراکسیۆنە سیاسییەکانی بکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لێ بکەن.

رۆژی سێشەممە 13-8-2024 لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم هێزە سیاسییە سوننیەکان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لەسەر دانانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن.

دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا شەش هێزە سیاسییە سوننەکە ڕایانگەیاند: دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و دیدار لەگەڵ پێکهاتە سیاسییە نیشتمانییەکان، هێزە سیاسییە سوننەکان کە 55 پەرلەمانتاریان هەیە ڕێککەوتن لەسەر ناونانی کاندیدێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ئەو لایەنە سونییانەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا ناویان هاتووە بریتین لە: پارتی تەقەدوم، پارتی جەماهیری وەتەنییە، هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی، کوتلەی سەدارە، مەشروع وەتەنی عێراقی و کوتلەی موبادەرە. بەڵام هەریەک لە هاوپەیمانی “عەزم و سیادە” بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا