پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند،کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بڕی ٣ دەفتەر دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، ھەروەھا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانێکی تردا کە جارێکی تر لە قاسەکەی باوکی (12دەفتەر) دۆلاری دزیوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی سکاڵایەکیان لەلایەن ھاووڵاتییەکەوە پێ گەیشت، بە بوونی ڕوودانی حاڵەتی دزیکردن، دەستبەجێ تیمەکانیان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە، لە ئەنجامدا توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن کە ھەڵاتبوو بۆ وڵاتی ئێران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،لە ماوەیەکی کەمدا توانییان تۆمەتبار بگەڕێننەوە ھەرێمی کوردستان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان دەستگیری بکەن، تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بڕی ٣ دەفتەر دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، ھەروەھا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانێکی تردا کە جارێکی تر لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دزیوە، کە کۆی گشتی دەکاتە (150 ھەزار) دۆلار و سەرجەم پارەکەشی لە ڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە.