پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری یەكگرتوو،بەپۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند،ئەگەر حکومەتی هەرێم هاوکاربێت دادگای فیدڕاڵی ئەو مەسەلەیەی یەکلا کردووەتەوە کە ئیتر کێشە بۆ مووچە دروست نابێت.
موسەنا ئەمین،لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕایگەیاند، لەگەڵ مووچەدا نانێردرێت و یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە ناوەکان بە وردبینی و یاسایی نەنێردراوە و حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە.
دەشڵێت،یەکێکی دیکە لە کێشەکان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی زۆرە و ڕادەستی حکومەتی عێراقی ناکات.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆی 320 هەزار نزیکەی 8000 وردبینی کراوە و ئەوانی دیکە هەر ناو و ژمارەیە و حکومەت ئامادە نییە زانیارییەکان بەورد کراوی بنێرێت.
وتیشی،مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کێشەی نییە ئەگەر کێشەی بۆ دروست نەکرێت.