پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دارایی عیراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بە هەمیشەیکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم داوەو وتوویەتی: “لە دەسەڵاتی ئەواندانییە”.
لە كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشەممەدا ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق رایگەیاند: به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه و هیچ ده‌قێكی یاساییش نییه بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ ته‌رخان بكه‌ین.
لای خۆشیه‌وه كارۆخ عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌ڵێت: ته‌یف سامی به په‌رله‌مانتارانی كوردی لیژنه‌ی دارایی راگه‌یاندووه كه نووسراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ په‌سه‌ند نه‌كراوه، چونكه هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكه‌ین.
هەرچەندە دوو مانگ لەمەوبەر حکومەتی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژی رەوانەی بەغداکرد بەمەبەستی بە هەمیشەیی کردنیان، بەڵام له ئێستادا مامۆستایانی وانه‌بێژ جارێكی دیكه هۆشداری ئه‌وه دەدەن، كه ئه‌گه‌ر بڕیاری دامه‌زراندنیان نه‌درێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندن و بایكۆت ده‌كه‌ن.