پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆی 465 ملیار دینار، تا ئێستا 77 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران خەرجکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نەوزاد شیخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، چاوەڕوانی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەن پارەیان بۆ ڕەوانە بکات.
ئاماژەی بەوەدا، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 465 ملیار دینارە، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە 77 ملیاری وەرگیراوە.
ڕوونیشیکردەوە کە جگە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی شایستەی دارایی لە کەرکووک و موسڵ و ئەو ناوچانەی ناوەڕاستی عێراق دواکەوتووە کە وەرگرتنی گەنم تێیاندا بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکە درەنگتر وەرگیرا.
لەکۆتاییدا وتیشی،ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا شایستە داراییەکە بگات و دەست بە دابەشکردنی بکەن.