پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ داوا لە عێراق دەکات، پلان دابنێت تا گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کاتی رژێمی پێشووی عێراق و گروپی چەکداریی داعش هەڵبداتەوە.
لە راپۆرتێکدا رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاندووە، هێشتا چەندین روفات لەژێر خاک و لە گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا لە سەرجەم شوێنە جیاوازەکانی عێراقدا ماون. کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کاولکارییە و زیندەبەچاڵکردنانەی سەدام حسێنی سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق بەسەر کوردەکانیدا هێناوە لە ساڵی ١٩٨٨دا.
ئەمە لەکاتێکدایە،مانگی داهاتوو ئەرکی تیمەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کۆتایی دێت و رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ داوا لە عێراق دەکات، پلانێکی جێگرەوەی هەبێت کە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کاتی رژێمی پێشووی عێراق و گروپی چەکداریی داعش هەڵبداتەوە.