ئاسۆ مامەند: دەرچوونی مەرسومی كۆماری بۆ پارێزگاری كەركوك هەنگاوێكی ئەرێنییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری ڕێكخستنەكانی كەركوك و سەڵاحەدینی یەكێتی ڕایگەیاند، دەرچوونی مەرسومی كۆماری بۆ پارێزگاری كەركوك هەنگاوێكی ئەرێنییە.

ئەمڕۆ سێ شەممە،ئاسۆ مامەند لە پەیامێكیدا بڵاویكردەوە، دەرچواندنی مەرسومی كۆماری لەلایەن سەرۆك كۆماری عیراقەوە بۆ ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، هەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ خزمەتكردنی پارێزگاكە.

ئاماژەی بەوەدا،سەرباری پیرۆزبایی لەو هەنگاوە لەپێناو تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی، هیوادارن هاووڵاتیانی كەركوك هیچ ئاهەنگێكی جەماوەری سازنەكەن، جەختیش لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی بۆ دانیشتووانی كەركوك دەكەنەوە.

هاوکات،هیواشی خواست بۆ چەسپاندنی شەراكەتی ڕاستەقینەی هەموو پێكهاتە و نەتەوەكانی كەركوك لە حكومەتی خۆجێی پارێزگای كەركوكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا