ڕۆژنامەی سەباح: پەیامی سەرۆکی یەکێتی دڵنیایی بەپێکهاتەکانی کەرکوک دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕەسمی حکومەتی عیراق پشتیوانی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات لەبارەی پەراوێزنەخستنی ھیچ پێکھاتە و لایەنێک لەدوای ھەڵبژاردنی پارێزگار و پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک.

ڕۆژنامەی سەباح لە سەروتاری ژمارەی رۆژی دووشەممە 12/8/2024 یدا کە لە لاپەڕەی یەکدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: “سەرەڕای ئامادەنەبوونی ئەندامانی پارتی و ھەندێک لە ئەندامی عەرەب و تورکمان، بەڵام ئامادەبوونی نۆ ئەندام بەس بوو بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی و ھەڵبژاردنی پارێزگار و پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک”.

بەگوێرەی سەروتارەکە کە کە ئەحمەد عەبدولحسێن سەرنووسەری رۆژنامەکە نوسیویەتی دەڵێت: “ئامادەنەبوونی ھەندێک لایەن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کاریگەری دەبێت، بەڵام لێدوانی لێپرسراوانی یەکێتی کە جەختیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەی ھیچ لایەنێک پەراوێز ناخرێت، دڵنیایی دروستکردووە، بەتایبەتی وتە و پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە جەختیکردەوە لەسەر ھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال ھەنگاو دەنێن لە مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعی پارێزگاکەدا، ھەروەھا ھەوڵدەدەن بۆ خزمەتکردنی سەرجەم پێکھاتەکانی دیکە بەر لە پێکھاتەی کورد.”

لەسەروتارەکەی رۆژنامەی سەباح دا کە بە ناونیشانی (عیراقی بچوککراوە)ـیە ئاماژە بە وتەکانی ئاسۆ مامەند کراوە کە جەختیکردووە کە “پۆستەکانی تورکمان کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە نەکرد، تا ئەو کاتەی بەشداری دەکەن، بە بەتاڵی دەمێنێتەوە”، بۆیە رۆژنامەکە ئەوەی بە “دڵنیاییدان لە پەراوێزنەخستنی ھیچ پێکھاتەیەکی شارەکە” ناوبردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا