لوفتهانزی: ئەوانەی بلیتیان بڕیوە و ناتوانن گەشت بکەن پارەکەیان وەردەگرنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای لوفتهانزی ئەڵمانی بڕیاریدا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر درێژبژاتەوە و ڕاشیگەیاند، ئەوانەی بلیتیان بڕیوە و ناتوانن بەهۆی راگرتنەکەوە گەشت بکەن، دەتوانن بلیتەکە هەڵبوەشێننەوە و پارەکەیان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای لوفتهانزی ئەڵمانی بڕیاریدا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر، تاران، بەیروت، عەممان و تەلئەبیب تاوەکو 21ی ئاب درێژ بکاتەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسیی پێکدادانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی لەگەڵ ئیسرائیل.

کۆمپانیاکە لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیاوە رایگەیاند، تاوەکو ئەو کاتە، لەپێناو سەلامەتیی سەرنشینەکانی، فڕۆکەکانیان بۆ هیچ گەشتێکی دیکەش، ئاسمانی عێراق و ئێران بەکارناهێنن.

 لوفتهانزا ئاماژەی بەوە کردوە، هەمو ئەوانەی بلیتیان بڕیوە و ناتوانن بەهۆی راگرتنەکەوە گەشت بکەن، دەتوانن بلیتەکە هەڵبوەشێننەوە و پارەکەیان وەربگرنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا