وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیار لەسەر خوێندنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ قوتابخانه‌ حکوومییەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ قوتابخانه‌ و باخچەی منداڵانی حكوومی بخوێنن.

دلێر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه و‌ 30 قوتابخانه‌ و باخچه‌ی منداڵان ئاماده‌كراوه.

وتیشی: ئامانج له‌م بڕیاره‌ش جیاكاری نه‌كردن و تێكه‌ڵابوونی هه‌موو منداڵانه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژینگه‌ی خوێندندا جیاكاری له‌نێوان قوتابییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی ئاسایی نه‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ ئەوەی ئەو قوتابییانە تێکەڵاو دەکرێن لە پۆلەکانی خوێندن لەگەڵ قوتابییانی ئاسایی، هاوکات مامۆستایانیش ڕاسپێردراون گرنگی زیاتر بەو قوتابییانە بدەن و لە کاتی پێویستدا، ڕوونکردنەوە و ئاسانکاری زیاتر بۆ ئەو قوتابییانە بکەن وەک هاوکارییەک لە بەرەوپێشچوونیان بۆ فێربوون و تێگەیشتن لە وانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا