پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرادەکات و ڕاشیگەیاند،مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ھیچ كێشە و گرفتێكی نییە و دەنێردرێت.
مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، دواكەوتنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، بە پێی یاسا و رێنماییەكان دیوانی چاودێریی دارایی پێداچوونەوە بە خەرجیی دەوڵەت دەكات بۆ هەموو مانگەكانی یەك تاوەكو مانگی شەشی ئەمساڵ (خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەرێمی كوردستانیشەوە.
باس لەوەش دەكات، پێداچوونەوەكە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی،فەرمانگەی بودجە ھەوڵی تەواودەدەن بۆ تەواوكردنی پێداچوونەوەكان لە كەمترین ماوەدا و داواكردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
ئاماژە بەوەدەکات، گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین كات لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بكات، بە تەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەكانی پێشوو، لە مانگەكانی داهاتوو مووچەی ھەرێم دواناكەوێت و وەزارەتی دارایی عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی كارە ئیدارییەكان تەواوبكات و مووچە بنێرێت.
باسی لەوەشكردووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ھیچ كێشە و گرفتێكی نییە و دەنێردرێت و لە مانگەكانی داھاتوو كێشەی نابێت.