پڕۆسەی گەمارۆسازیی و ژمارەدانان بۆ سەرژمێریی گشتی دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی،بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو، پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان دەستپێبکات.

لەو بارەیەوە عەلی ساعدی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری ڕاگەیاند، گرنگترین ھەنگاو بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری مەشق و ڕاھێنانە بە کارمەندان، تا ئێستاش ڕاھێنان بە نزیکەی ھەشت ھەزار کەس کراوە، ئەو پڕۆسەیەش تا 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەدا، قۆناغی دووەمی ڕاھێنان کردن بە 16 ھەزار کەس وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەرانی پڕۆسەکە دەستپێدەکات، سەرەتای مانگی ئەیلولی داھاتووش پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان دەستپێدەکات.

باسی لەوەشکرد، دوای ئەو ھەنگاوە ڕاھێنان کردن بە 80 ھەزار کەس دەستپێدەکات، تا  کۆی گشتی 120 ھەزار کەس ڕاھێنانیان پێدەکرێت و ئامادە دەکرێن بۆ سەرژمێری گشتی، کە لە 20ی تشرینی یەکەم لە عێراق و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوایین سەرژمێرى کە لە عێراق ئەنجام درابێت لە ساڵی ١٩٩٧دا بووە،و بڕیارە لەسەرژمێری ئەمجارەدا هەرێمیش بگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا