تورکیا بنکەی سەربازی نوێ لە ھەرێمی کوردستان دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان،تورکیا پێنج بنکەی سەربازی نوێ لەناوچەکانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی لە ھەرێمی کوردستان دروستدەکات.

رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی ڕایگەیاند، دوای تەواوکردنی گەڕان و پشکنین لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ- قفڵ لە ھەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا پێنج بنکەی سەربازی نوێ دروستدەکات.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئۆپراسیۆنی چنگ_قفڵ بۆ بە ئامانجکردنی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و پێشکەوتنی بەرچاو لە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی تورکیا بۆ داخستنی تەواوی ئەو ناوچانەی ئۆپراسیۆنەکە دەیانگرێتەوە بەدیھاتووە، ھەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنینیش لەو ناوچانەی ئۆپراسیۆنەکە ئەنجامدراوە بەردەوامە، لەپێناو دروستکردنی ناوچەی ئارام.

ئاماژە بەوەشکراوە،توێژینەوە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ناوچەکان کراوە و لە ئێستادا لانی کەم پێنج بنکەی سەربازی نوێ لە ھەرێمی کوردستان بنیاتدەنرێن.

لە مانگی نیسانی رابردووەوە سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی زەمینی لەسنووری ئامێدی دەستپێكردووە، هاوكات فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەردەوام گوندەكانی سنوورەكە بۆردوومان دەكەن و رۆژانە رەز و پووش و پاوانی سنوورەكە دەسوتێندرێت، بەهۆیەوە دانیشتوانی سەدان گوندیان چۆڵكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا