پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی ناوخۆیی تاوتوێ دەکرێن.
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (12-08-2024)، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دەباشان کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییدا، پرسەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک پاش هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا تاوتوێ بکرێن.
رۆژی 10ـی ئابی 2024، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە ئوتێل رەشیدی بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردرا بە دانانی رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.