تەرمی ئەو منداڵەی دوێنێ لە زێی کەڵەک خنکا دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش رۆژێک لە خنکانی، تەرمی مێرمنداڵێک لە زێی کەڵەک دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12-08-2024، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، تەرمی ئەومنداڵەی دوێنێ لە زێێ کەلەک خنکا، دوای گەڕانی تيمەکانی ژێرئاوی خەبات زياتر لە پازدە کاتژمێر توانيان تەرمەکە بدۆزنەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:00 ی دواینیوەڕۆی دوێنێ (یەکشەممە) منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان بەناوی ئیڤان هەیسەم، لە زێی کەلەک لە گوندی زەنگەڵ خنکاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا