دەنگدانی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەنگدانی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری کارمەندانی کۆمسیۆن بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی هەڵبژاردن لە سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەکە بۆ دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکانە بۆ ئەوەی لە رۆژی هەڵبژاردن بنکەکانی دەنگدان توشی گرفت نەبن.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ئامانج لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزموونی تاقیکردنەوەی کەرەستە و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانە کە لە رۆژی دەنگداندا بەکاردێت و راهێنانی فەرمانبەر و کارمەندەکانە بۆ فێربوونی چۆنێتیی بەکارهێنانی ئامێرەکان.

راشیگەیاند، هەر کەموکوڕییەک هەبێت لە هەڵبژاردنی ئەزموونیدا دەستنیشاندەکرێت و چارەسەردەکرێن بەو ئامانجەی لە رۆژی دەنگداندا هیچ گرفتێک رووبەڕووی بنکەکانی دەنگدان نەبێتەوە.

ئەوەشی وت: لە سلێمانی 79 ناوەندی تۆمارکردن هەیە و لەو ناوەندانەش 540 کارمەندیان هەیە پرۆسەکە بە بەشداری کارمەندانی کۆمسیۆن بەڕێوەدەچێت کە هاوشێوەی دەنگدەر تۆماری دەنگدانیان بۆ درووستکراوە و پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدەدەن.

پاش چوار جار دواخست، دواجار سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی بڕیارێکی پێشووی دادگەی فیدراڵیی عێراق، دابەشکاری کورسییەکانی پەرلەمان بەم شێوەیە دەبێت:

پارێزگای هەولێر: 34 کورسیی پەرلەمانی

پارێزگای سلێمانی: 38 کورسیی پەرلەمانی

پارێزگای دهۆک 25 کورسیی پەرلەمانی

پارێزگای هەڵەبجە: 3 کورسیی پەرلەمانی

پێنج کورسیی کۆتاکان کە بەسەر هەرسێ پارێزگای سلێمانی (2)، هەولێر (2) و دهۆک (1) کورسی دابەشکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا