پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سیتەک باندێکی دزیکردن دەستگیرکران کە چەندین تاوانی دزیکردنیان لە سنووری شاری سلێمانی ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12-08-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە لە سنووری ناحیەی سیتەک دزییان لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بەمەبەستی دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێکرد و، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تواندرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەکەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە لە شێوەی باندی دزییکردن کاریان کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو باندە دانیان ناوە بە 20 تاوانی دزیکردن لە سنووری ناحیەی سیتەک و چەند شوێنێکی دیکەی شاری سلێمانی.
بەگوێرەی پۆلیس، تەمەنی ئەندامانی باندەکە لەنێوان 1983 بۆ 2000دایە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بە تۆمەتبارەکان بووە.