پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر رایگەیاند، رۆژی 10ـی ئەیلوول وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دیاریکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (12-08-2024)، راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاگادارییەکیدا بۆ خوێندکارانی زانکۆکە بڵاویکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی 10ـی ئەیلولی وەکو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی زانکۆکە، ئەو رۆژەی تێیدا دەوامی خوێندکارانی زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە، دەکەوێتە رۆژی سێشەممەوە.