قەیس خەزعەلی داوادەکات قاسم شەشۆیی سزابدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھل حەق دەڵێت پێویستە ئەو کەسایەتییە ئێزدییەی سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام کردووە سزا بدرێت، بەڵام نابێت ئەوە بکرێتە وتاری توندوتیژی بەرامبەر ھەموو ئێزدییەکان.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھل حەق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردووا کەسایەتییەکی ئێزدییەکان ھێرشی کردە سەر پێغەمبەری ئیسلام و سوکایەتیشی بە ئاینی ئیسلام کرد، کەئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و وەک بزوتنەوەکەشیان لە دژی دەوەستنەوە و پێویستە ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو کەسایەتییەی ئێزدییەکان بگیرێتەبەر و بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق سزا بدرێت.

وتیشی، بەھیچ شێوەیەک سوکایەتیکردن بە ئێزدییەکان لەسەر قسەکەی ئەو کەسایەتییە قبوڵ ناکەن و ڕێگە بەھیچ کەس و لایەنێکیش نادەن ھێرش بکاتە سەر ئێزدییەکان، چونکە ناکرێت قسەی تەنھا کەسێک بکرێتە بیانوو بۆ دروستکردنی وتاری توندوتیژی لە دژی تەواوی ئێزدییەکان، بەتایبەتیش دوای ئەوەی پێکھاتەی ئێزدی بێبەریبوونی خۆی لەو قسانە ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا