لە چوار پارێزگای عێراق هەشت داعش دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری پارێزگای دیالە سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کرا کە لێپرسراوی دابینکردنی پارە بووە بۆ کەسوکار و خێزانی داعشە کوژراو و دەستگیرکراوەکان.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و بە فەرمانی دادوەر لە سنوری پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار و بەسرە و نەینەوا ھەشت تیرۆریستی داعش کە بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراو بوون، لە ناحیەی یوسفیە لە باشوری بەغداد دەستگیرکراون، لە بیابانی ڕەزازەش لە ئەنبار دەستیان بەسەر دوو حەشارگەی تیرۆریستاندا گرتووە کە چەندین جۆری چەک و بۆمب و ماددەی تەقینەوەیان تێدابووە.

ئاشکراشیکردووە، لە سنوری پارێزگای دیالە سەرکردەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە کە لێپرسراوی دابینکردنی پارە بووە بۆ کەسوکار و خێزانی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە کوژران یان دەستگیرکراوەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا