وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەخۆشخانەکانەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد


پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی پزیشکانی پسپۆڕو نیشتەجێی دێرین چەند بڕیارێکی دەرکرد و ڕاشیگەیاند،بەکارهێنانی ئامڕازەکانی وێنە، ڤیدیۆی نەخۆش ‌و ڕاوێژکردن بە مۆبایل‌ و هەر ئامڕازێکی دیکە بە تەواوەتی قەدەغەیە، تەنها پێویستە نەخۆش ڕاستەوخۆ پشکنین‌و چارەبکرێت بە ئامادەبوونی پزیشک.

ئەمڕۆ یەک شەممە،11ی ئاب وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکدا پزیشکانی پسپۆڕ، نیشتەجێی دێرینی ئاگادار کردەوە، کە دەبێت لە ڕۆژانی ئێشکگری بە بەردەوامی لە نەخۆشخانەدا بن، هەروەها نابێت پزیشکی پسپۆڕ لە ڕۆژانی ئێشکگریی لە نەخۆشخانەی تایبەت یان نۆرینگەی تایبەت دەوام بکات، بەڵکو تەواوی ئێشکگریی لە دەوامی حکوومی دەبێت.

جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کراوەتەوە، نابێت ڕۆژی ئێشکگری پزیشکی پسپۆڕو پزیشکی نیشتەجێی دێرین بەشێوەی پەیوەندی (On Call) لە دەرەوەی نەخۆشخانەدا ‌بن ‌و لەکاتی بوونی نەخۆش پەیوەندییان پێوە بکرێت، بەڵکو پێویستە بەبەردەوامیى لەناو نەخۆشخانەدا بن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی ئامڕازەکانی وێنە، ڤیدیۆی نەخۆش ‌و ڕاوێژکردن بە مۆبایل‌ و هەر ئامڕازێکی دیکە بە تەواوەتی قەدەغەیە، تەنها پێویستە نەخۆش ڕاستەوخۆ پشکنین‌و چارەبکرێت بە ئامادەبوونی پزیشک، پزیشکی نیشتەجێی خولاو و دێرینیش بۆیان نییە ڕا و سەرنج، ڕاسپاردە و راوێژکاریی بە تەلەفۆن لە پزیشکی ئێشکگر وەربگرێت، بەڵکو پێویستە ئامادەبێت لەلای نەخۆش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا