وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، نەبوونى کاش لە گەنجینەی وەزارەت دوورە لە راستییەوە و مانگانە بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆران دابیندەکەین.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو لێدوانانەی لەبارەی نەبوونی پارەی کاش بۆ مووچەی مانگی تەممووز بڵاوکراونەتەوە راست نین.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دابینکردنی پارەی مووچە لە پێشەنگی کارەکانی وەزارەتی داراییە و مانگانە بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ پارەی مووچە تەرخان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا