چاوەڕواندەکرێت 13 ملیۆن گەشتیاری ئێرانی بێنە عێراقەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گەشتوگوزاری عیراق ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت 13 ملیۆن گەشتیاری ئێرانی بێنە وڵاتەوە.

مەھدی غەزبان سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری عیراق رایگەیاند، تا ئێستا پێنج خاڵی سنوریان لەگەڵ ئێران کردوەتەوە بۆ ھاتنە ناوەوەی گەشتیارانی ئەو وڵاتە.

وتیشی چاوەڕواندەکرێت ژمارەی گەشتیارانی ئێران 13 ملیۆن کەس تێپەڕێنێت کەوەش لەئاستی چاوەڕوانی عیراق و ئێرانیشدا نەبووە.

ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیارانی بیانی گەیشتە نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار کە چوار ملیۆن ئێرانیان تێدابووە، لەکاتێکدا ئێران پێشبینی دەکرد بۆ  ئەمساڵ تەنھا چوار ملیۆن و 600 ھەزار سەردانیکەر بچنە عیراقەوە، بەڵام ڕێژەکەی بەرادەیەکی زۆر لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئێران زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا