بافڵ جەلال تاڵەبانی : یەکێتیی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کورد و یەکێتی لە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکوک بەدەستیانهێنا.

لەمیانی پێشوازییەکەدا، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی کرا کە سەرباری ململانێ و بەربەستەکانی ماوەی رابردوو، توانی بە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی خۆی ئەم پرسە نیشتمانییە لە بەرژەوەندیی کورد، تەبایی و پێکەوەژیانی کەرکوک کۆتایی پێبهێنێت.

لەبەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی ئامادەبووانی کرد و رایگەیاند، ئەم هەنگاوە مێژووییە سەرکەوتنی ئیرادەی کەرکوکییەکان بوو و ئیدارەی نوێی پارێزگاکەش بێگومان رەنگدانەوەی ئیرادەی ئەوان دەبێت.

وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات، دوور لە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی، خزمەتی هەموولایەک دەکات و هەوڵەکانی لەپێناو خزمەتی گشتی و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنەکاندا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا