پۆڵەتیک پەێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە کۆنفرانسێکدا سەرۆك کۆماری عێراق وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند،کارکردنی قارەمانانەی ژنان بەرزدەنرخێنین،دەشڵێت،لە غەززە و لە ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین بێ دوودڵی ترسناکترین جۆری تاوانەکان دەرهەق بە ژنان و منداڵان و بەساڵاچوان ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە 10-8-2024 سەرۆك کۆمار د.لهتیف جەمال رەشید، بەشداری لە کۆنفرانسی “رۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان” کرد، کە لەلایەن رەوتی حیکمەی نیشتمانییەوە رێکخرابو.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا،مێژووی هاوچەرخمان زۆرێك لەو رۆڵە گەورانەی ژنانی عێراقی لە دژی دیکتاتۆری و ستەمکاریدا پاراستوه، ژنان بەشدارییان لەو شۆڕشانەدا کرد، کە دژی دەسەڵاتە ستەمکارەکان هەڵگیرسێندران و رۆڵی سەرەکییان لە شاخ و زۆنگاوهكاندا هەبووە.
وتیشی،ژمارەیەکی زۆر لە ژنان پەیوەندییان بە شۆڕشی کوردهوه كرد و بون بە تێکۆشەر لە ریزەکانی پێشمەرگەدا، هەروەك چۆن خوشکەکانی لە باشور و ناوچەکانی دیکەی عێراق، خەباتیان کرد.
سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەڕوو، ژنانی عێراق لە هەلومەرجی سەختی جۆراوجۆردا، کە خێزانەکان و کۆمەڵگە پێیدا تێپەڕیون، کاریان کردوە، بەشێوەیەك یەکگرتوویی خێزانیان پاراستوە و زاڵبون بەسەر سەختی و ناخۆشییەکاندا.
باسی لەوەشکرد، زۆرێك لە بەرپرسانی نێودەوڵەتی لەسەرئاستی سەرۆکەکان بۆ نمونە نازانن ژنان نوێنەرایەتییەکی باشیان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە و ژنان بەشدارێکی چالاکن لە کەرتی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی و پیشەسازی و بواره گشتییەکانی دیکە، تەنانەت هەندێك لەو سەرکردانە نازانن، که کچانمان دەچنە خوێندنگە و ژنانمان ئۆتۆمبێل لێدهخوڕن.
لەکۆتایدا وتیشی،لێرەدا گرنگە لەبارەی بارودۆخی ئەوپەڕی ئاڵۆزی ناوچەکە بدوێین، رەوشەکە بەهۆی دڕندەیی و رەفتاری شەڕانگێزی زایۆنیستەکان لە غەززە و لە ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین خراپتربوە، ئەو شەڕەنگێزە بێ دوودڵی ترسناکترین جۆری تاوانەکان دەرهەق بە ژنان و منداڵان و بەساڵاچوان ئەنجامدەدات.