پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی کەمئاوی و كێشە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا، لە ئێستادا نرخی یەک تەنکەر ئاوی ماڵان لەو شارە بە 100 دۆلار بە هاونیشتیمانیان دەفرۆشێت.
ئەمڕۆ هەینی (09-08-2024)، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە هەولێر رایگەیاند، نرخی تەنكەرێك ئاو لە شارەکە گەیشتووەتە 150 هەزار دینار (100 دۆلار)، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر یەک تەنکەر ئاو تەنها بە 30 هەزار دینار بوو.
هەروەها راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی تەنکەرێک بۆ یەک ماڵ زۆرە بۆیە بە دوو ماڵ یان زیاتر پێکەوە دەیکڕن.
نەبوونی ئاو و درەنگ دابەشکردنی کێشەی گەورەی بۆ دانیشتوان و کاسبکارانی شاری هەولێر درووست کردووە. خاوەن دووکانێکی مریشک فرۆشتن رۆژی پێنجشەممە بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی ئاو بۆ پاککردنەوە و جێبەجێکردنی کارەکانی لە دووکانەکە، نەیتوانیوە لە کارەکەی بەردەوام بێت و دووکانەکەی داخستووە.