وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئامادەین پاڵپشتی هەر هەوڵێک بکەین بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە غەززە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی له بەیاننامه هاوبەشەکەی ئەمریکا و میسر و قەتەڕ کرد، کە تیایدا داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە و دەستگیرکراوەکانی هەردوولا و پێدانی فریاگوزاریی خێرا بە خەڵکی غەززە دەکات.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکردووە کە بەیاننامە سێ قۆڵییەکە “گوزارشتە له پابەندبوونی جددی هەر سێ وڵات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە غەززه و هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بەسەقامگیری لە ناوچەکەدا”.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەش هاتووە، “دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی بەپەلە و ئامادەیی عێراق دووپات دەکەینەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەوڵێک کە لە بەرژەوەندی بەرزکردنەوەی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەدا بێت”.

بەرەبەیانیی رۆژی هەینی، ئەمریکا، قەتەڕ و میسر بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.

بەیاننامەکەی ئەمریکی-قەتەڕی-میسڕی جەختی لەوە کردووەتەوە کە کاتی ئەوە هاتووە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئیسرائیل و حەماس زیندانییەکان و بارمەتەکان ئازاد بکەن.

لە بەیاننامە سێ قۆڵیەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە نابێت کاتی زیاتر بەفیڕۆ بدرێت و نابێت هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی زیاتر بهێندرێتەوە. هەروەها ئامادەیی هەر سێ وڵات بۆ نێوەندگیری دووپاتکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا