پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له ناحیهى تهقتهقى سهر به قەزای كۆیه گەنجێک لە لایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژرا کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
ئاسۆ مستەفا بەرێوەبەری ناحیەی تەق تەق، ئەمڕۆ هەینی 9ـی ئابی 2024 رایگەیاند” شەوی ڕابردوو گەنجێك لە ناحیەی ئاشتی لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە كوژراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەبەیانیی ئەمڕۆش پۆلیس تەرمەكەی دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، گهنجه كوژراوهكه ناوی (ع، ح، ب)ە و خهڵكی ناحیهى تهقتهقه، بکوژیش خۆی رادەستی هێزەکانى پۆلیس كردوە و تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.