پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران پەیامێکی ئاراستەی یەحیا سنوار، سەرۆکی گرووپی حەماس کرد و رایگەیاند، “تۆڵەی خوێنی هەنییە ئەرکی ئێمەیە و بەو ئەرکەش هەڵدەستین”.
ئیسماعیل قائانى، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکیدا کە بە بۆنەى هەڵبژاردنى بە سەرۆکى مەکتەبى سیاسىی حەماس ئاراستەى یەحیا سنوار-ی کردوووە رایگەیاندووە، حەماس بە هەڵبژاردنی سنوار، ”دووپاتیکردەوە کە لەبەرامبەر کوشتنی گەورەترین بەرپرسی سیاسی و چەکداری خۆی پاشەکشە ناکات و ئاڵاکەی داوەتە دەست سەرکردەیەکی دیکەی کاریگەر لە مەیدانەکە”.
قائانی ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ حەماس بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی تا ”رزگارکردنی قودس” هەروەها باسی لەوەشکرد کە بەگوێرەی ئەوەی ”هەنییە لەناو خاکی ئێران” کوژراوە، ئەرکە لەسەر ئەوان ”تۆڵەی خوێنی بکەنەوە”.
رۆژی 31ـی تەممووز، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران لە رووداوێکت تەموومژاویدا کوژرا. بزووتنەوەکە لە رۆژی 6ـی ئەم مانگەدا یەحیا سنواری وەک جێگرەوەی هەنییە دیاریکرد.