پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای پاراماونت گڵۆباڵ میدیا گروپ رۆژی پێنجشەممە لە میانی پێشکەشکردنی راپۆرتی دارایی نیوەی ئەمساڵی خۆیدا، نیازی دەرکردنی لەسەدا 15ی کارمەندەکانی لە ئەمریکا راگەیاند، ئەم هەنگاوەش وەک ئامادەکارییەکە بۆ ئەگەرییەکگرتنەوەی لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سکایدانس میدیا.
بەپێی خەمڵاندنەکانی رۆژنامەکانی ئەمریکا کۆمپانیاکە بەو بڕیارە نزیکەی 2 هەزار کارمەندی خۆی دەرکردووە.
کریس مەکارتی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی گروپەکە لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا وتی: “ئێمە لە مانگی حوزەیران رامانگەیاند کە پاشەکەوتی چارەکی دووەمی ئەمساڵمان بریتیبووە لە 500 ملیۆن دۆلار، ئەو بڕەش لەو پاشەکەوتە دوو ملیار دۆلارییە هاتووە کە لەلایەن کۆمپانیای سکای دانسەوە ئامادەکراوە”.
مەکارتی ئاماژەی بەوەدا، دەستی کاریان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرێژەی %15 کەمدەکەنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی کۆمپانیاکە بۆ ئامادەکاری ئەگەری یەکگرتنەوەی لەگەڵ کۆمپانیای سکای دانس.
بڕیارەکەی پاراماونت، کارمەندەکانی لە بواری بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان، دارایی، یاسایی، تەکنەلۆژیا و چەند بەشێکی دیکەی کۆمپانیاکە دەگرێتەوە و لە کۆتایی پرۆسەی دەرکردنی ئەو کارەمەندانە جێبەجێدەکرێت. شایەنی باسیشە، کۆمپانیاکە لە مانگی شوباتدا نزیکەی 800کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە.