سبەی تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و بەربژێرەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، سبەی شەممە تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەکان و بەربژێرەکان ئەنجام دەدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 10-08-2024، لە شاری هەولێر تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان و بەربژێری سەربەخۆی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

ئەنجامدانی تیروپشکەکە لە شاری هەولێر لەسەر داوای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت سەرۆکایەتیی هەرێم داوای کردووە “لەبەر ئاسانکاری بۆ ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنەکان” تیروپشکەکە لە هەولێر ئەنجامبدرێت.

پاش چوار جار دواخست، بڕیارە لە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و رۆژی 20ـی ئەیلوولیش لایەن و بەربژێرەکان دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا