پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەتۆمەتی ئەوەی کەسێک ”ئۆتۆمبێلی هاونیشتیمانییەک بە کرێ دەبات و پاش ماوەیەک دەستی دەستی بە سکاڵاکارەکە دەکات دەیفرۆشێتەوە و ئۆتۆمبێلەکە ناگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی”، لەلایەن لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ هەینی (09-08-2024)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان سکاڵای تۆمار کرد کە مانگێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بەکرێ داوە بەکەسێک، بەڵام دوای تەواوبونی ئەو ماوەیە ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لابووە نەیگەڕاندۆتەوە بۆ سکاڵاکار و دەستی دەستی پێکردوە و ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە.
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، پاش ئەوەی هێزەکانیان لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا ئۆتۆمبێلەکە لەناو قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.
هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (هـ، م، ص) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی 453 و 456 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.