رێنمایی نوێ بۆ فرۆشگەی ناو خوێندنگەکان دەردەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێم رێنمایی نوێیان بۆ فرۆشگەی ناو خوێندنگەکان و پەیمانگەکان دەرکردو لیژنەیەکی ھاوبەشیش بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی فرۆشگەکان دادەنێن.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پێداچوونەوە و ھەموارکردنەوەی ڕێنماییەکانی فرۆشگەی خوێندنگەکان و پەیمانگەکان لەنێویاندا باخچەی ساوایان و قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکان بەڕێوەچووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا، خشتەی دانانی خواردن بۆ خوێندنگەکان و پەیمانگەکان دانراوە و سەرجەم ئەو خۆراکانەش دەستنیشانکراون کە پێویستە لە فرۆشگەکانیاندا بفرۆشرێت.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردراوە بە دانانی لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی فرۆشگەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا