هاووڵاتیان لە دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە كە لە بازاڕەكانی چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستیان بەسەر جۆرە دەرمانێكی ساختەدا گرتوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، تیمەکانی چاودێریی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە میانی سەردانە مەیدانییەکانیاندا بۆ شوێنە دەرمانسازییەکانی سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان، لەچەند ناوچەیەك دەستیان بەسەر دەرمانێکی ساختەدا گرتوە بە ناوی “Duphaston” بە سێ ژمارە باچی (364935, 361984, 368563).

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان وێڕای ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان لەو جۆرە دەرمانە، داواشی لە هەمو شوێنە دەرمانسازییەکان (کۆمپانیای دەرمان، کۆگاکان و دەرمانخانەکان) لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان كردوە کە مامەڵەی فەرمی بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانەوە دەكەن، خۆیان بەدوربگرن لە فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، بەپێچەوانەوە بەتوندی سزادەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا