کۆمیسیۆن شوێنگرەوەی غاندى کەسنەزانی دیاری دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەربژێرێکی پارتەکەی محەمەد حەلبوسیی بە شوێنگرەوەی پەرلەمانتارێکی کۆچکردوو دیاریکرد و لە بڕیارێکی پێشووی خۆی و دیاریکردنی کەسێکی دیکە پەشیمان بووەوە.

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکدا کە رۆژی پێنجشەممە، ٨ ی ئابی ٢٠٢٤ دەریکردووە، حەمید جەسام زەوبەعی، بەربژێری هاوپەیمانی تەقەدوومی سوننەکان کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لە شوێنی غاندی کەسنەزانی، پەرلەمانتاری کۆچکردووی لیستەکە، دیاریکرد.

لە نووسراوەکەی کۆمیسیۆن دا هاتووە: شوێنگرەوەی غاندی محەمەد عەبدولکەریم عەبدولقادر، پەرلەمانتاری کۆچکردوو حەمید جەسام محەمەد کەسار زەوبەعییە، کە ژمارە ٤٧ ە لە لیستی هاوپەیمانی تەقەدوومی نیشتمانی و چوار هەزار و ٨٧ دەنگی بەدەستهێناوە.

نووسراوەکە لەلایەن بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە واژۆکراوە و رەوانەی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن بەناوی “بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران” کراوە.

غاندى کەسنەزانی رۆژی ٢٨ ى تەمووز کۆچى دوایی کرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا