پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و وردبینی ناو و زانیاری ھێزە ئەمنیەکان ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی ھەرێمە نەک نەبوونی پارەی نەختینە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق ٤٣ ترلیۆن دیناری لەبەردەستدایە و گرفتی نەبوونی نەختینەی نییە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، ھەرێمی کوردستان لیستی ناوی ٢٥٠ ھەزار خانەنشینی بە ھاوتاکراوی بەپێی یاسای ژمارە نۆی ٢٠١٤ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە و پێویستە وردبینی بۆ بکرێت، ئەوەش کاتی پێویستە و عێراق دەبێت ٧٠ ملیار دیناری تر بۆ ھەرێم بنێرێت، بەڵام نازانرێت عێراق رەزامەندی لەسەر دەدات یاخود نا.
دەشڵێت، بۆ یەکەمجار ھەرێم لیستی ناوی ھێزە ئەمنییەکان لە مانگی حوزەیرانەوە بۆ عێراق ناردووە و ئەمەش کاتی زۆری دەوێت پێویستە لیستێکی بێ کەموکوڕی بچێتە بەردەم وەزارەتی دارایی ئینجا مووچەکە ڕەوانە بکرێت و باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری ئەم دۆخە بەبانکیکردنی مووچەیە.