ئیدارەی گەرمیان لیستی ناوی دەرچووانی بۆ دامەزراندن بڵاوكردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا لیستی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە لە سایلۆی گەرمیان دامەزراون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە،8ی ئاب ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای وردبینیكردن و خاڵبەندیكردن بۆ سەرجەم پێشكەشكاران لەلایەن لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی كەلار، چەند كەسێك وەرگیراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو،كۆی گشتی 6 هەزار و 688 كەس بەشێوەی ئۆنلاین داواكارییان پێشكەشكردووە بۆ دامەزراندن، لەو ژمارەیە پاش دەركردنی ناوی دووبارە پێنج هەزار و 758 كەس ماونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،دوای پرۆسەی خاڵبەندیكردن كە لە لیستەكەدا شێوازی خاڵبەندییەكە روونكراوەتەوە، 58 كەسی سەركەوتوو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا